ئهمڕۆ دووشەممە، حكوومهتی تورکیا بە توندی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیلی لە لوبنان ئیدانە کرد و هۆشداریشی دا لە سهرههڵدانی کارەساتێکی مرۆیی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بە توندی ئیدانەی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی ئیسرائیل لە لوبنان دەکەین کە زیاتر ناوچەکە بهرهو ناسەقامگیری دهبات."
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی جینۆساید و سزادانی بەکۆمەڵ لەلایەن حکوومەتی بنیامین نهتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لوبنان، کارەساتێکی مرۆیی نوێ لە ناوچەکەدا بەدوای خۆیدا دەهێنێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.