ئهمڕۆ دووشەممە، کیێر ستامەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کاردەکات بۆ داڕشتنی پلانێکی کارا و ههنووكهیی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
ستامەر ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ هەموو هاوپەیمانەکانمان، لەنێویاندا هاوبەشە ئەوروپییەکانمان، کاردەکەین بۆ داڕشتنی پلانێکی بەکۆمەڵ و کرداریی کە ئازادی گەشتکردن لە ناوچەکەدا بهتایبهتی گهرووی هورمز بە خێرایی بگەڕێنێتەوە و کاریگەرییە ئابوورییەکانی کەمببێتهوه.
راشیگهیاند: لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆمان لەسەر دۆخەکە کردووە و به ئهنجامی باش گهیشتووین .
ستامەر سهرۆكوهزیرانی بهریتانیا دووپاتی كردهوه، بەریتانیا هەنگاوی پێویست دەنێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی و هاوپەیمانەکانی، بەڵام خۆی ناخزێنێته ناو شەڕێکی فراوانترەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جەختیشی لەوە کردەوە: هەر پلانێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دابنرێت نابێت لە ڕێگەی ئەرکه سهربازییهكانی ناتۆوە بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.