ئه‌مڕۆ شەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیروتەوە ڕایگەیاند، کەناڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی لوبنان لە نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل ئامادەن و هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ، هاوکات داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵەکانی دوو هێندە بکات لە پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی لوبنان.
گۆتێرێس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتایی سەردانەکەی بۆ لوبنان کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، جەختی لەوە کردەوە: “چارەسەر بژارده‌ی سەربازی نییە، تەنیا دیپلۆماسی و دیالۆگ چاره‌سه‌ره."
گۆتێرێز راشیگه‌یاند: کەناڵە دیپلۆماسییەکان بە کراوەیی دەمێننەوە له‌نێوان هه‌ردوولادا و هه‌وڵه‌كانی وڵاتانیش له‌و پێناوه ده‌خرێنه‌گه‌ڕ.
گۆتێرێز زیاتر گوتی : پەیامی من بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سادەیە هەوڵەکانتان دوو هێندە بکەن، دەوڵەتی لوبنان بەهێز بکەن و پشتیوانی پێشکەش بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.