وەزارەتی شوێنەوار و رۆشنبیری و گەشتوگوزار و پیشە دەستییە دێرینهكانی ئێران ڕایگەیاند، 56 مۆزەخانە، شوێنەواری فەرهەنگی و شوێنە مێژووییەكان لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل كراونەتە ئامانج.
ڕۆژی شەممە 14ـی ئاداری 2026، وەزارەتی شوێنهوار و رۆشنبیری و گهشتوگوزاری ئێران ڕایگەیاندووە: لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا 56 مۆزەخانە و شوێنە مێژووییەكان و شوێنەوارە كولتوورییەكان كراونەتە ئامانج.
ئهوهش خراوهتهڕوو: ئهو شوێنهوارانه ناسنامهی مێژووی چهندین ساڵهی ڕابردووی ئێران بووه كه لهو مۆزهخانانه پارێزگاریان لێ كراوه.
لە بەیاننامەكەدا هاتووه : هێرشەكان زیانیان بە ژمارەیەک شوێنەوار گەیاندووە كە نوێنەرایەتی بەشێكی گرنگی شوێنەواری كولتووری و شارستانیی وڵات دەكەن.
ئاماژەی بەوەش كردووە، لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیانكردووە بە هەڵسەنگاندنی ڕادەی زیانەكانی بۆردومانی ئهو شوێنهوار و مۆزهخانه كولتوورییانه.
ههر له بەیاننامەكەدا هاتووە: شاری تاران زۆرترین زیانی بۆردومانی شوێنهواره مێژووییهكانی بهركهوتووه كە 19 شوێن بووه، هاوكات 12 شوێنی دیاریش لە سنووری كوردستان زیانیان بەركەوتووە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.