ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر تاران پەنا بۆ چاندنی مین ببات لە گەرووی هورمز ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەربازیی زۆر مەترسیدار دەبێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی ئادار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "ئەگەر بە هەر هۆکارێک بێت مین بچێنرێت و دەستبەجێ لانەبرێن، ئەوا لێکەوتە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران لە ئاستێکدا دەبن کە پێشتر وێنەی نەبووە."
ئەم هۆشدارییەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە ئێران هەڕەشەی کردووە کە ڕێگری لە هەناردەکردنی هەر جۆرە نەوتێک دەکات لەو گەرووەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.