ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا، ڕایگەیاند، بۆ مه‌به‌ستی خۆپارێزی زیاتر له شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ناتۆ سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی لە پارێزگای مەلەتی جێگیر کردووە.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له زاری وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویكردووه‌ته‌وه: هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی 'پاتریۆت'ی لە پارێزگای مەلەتی جێگیر کردووە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: به‌هۆی ئه‌و پێشهاتانەی كه لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن توركیا به یارمه‌تی هاوپه‌یمانیی ناتۆ هێزی به‌رگریی زیاتری ئاسمانی و وشكانی جێگیر كردووه له شوێنه گرنگ و هه‌ستیاره‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.