Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 15:05

مارکۆ ڕۆبیۆ هۆشداری دایە عێراق و سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی کرد

کوردستان TV
100%

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەند پەیامێکی توندی ئاراستەی بەغدا کرد.

ڕۆبیۆ داوای لە حکوومەتی عێراق کرد هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کارمەندەکانی، ئەمەش دوای خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوز.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە لەلایەن ئێران و گروپە چەکدارەکانەوە دەکرێنە سەر عێراق و بە تایبەتیش "هەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوە کرا کە لە ماوەی ڕابردوودا خۆپیشاندەران هەوڵی بەزاندنی ناوچەی سەوزیان داوە و بەو هۆیەوە گرژی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دروستبووە.

دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوەتە سەرکردە عێراقییەکان لە جێگرتنەوەی سودانی بە (نوری مالیکی)، کە کەسایەتییەکی نزیک لە ئێرانە، لە کاتێکدا مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.