بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان توانیویانە تۆمەتباری ڕووداوێکی کوشتن دەستگیر بکەن کە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ڕوویدابوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئێوارەی ڕۆژی 9ـی ئازاری 2026، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕوودانی تاوانێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەران، هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری بکوژ بەناوی ( م ، م ، ح ) دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا."
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە بەردەوامە و لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری و وردەکاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.