ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداری دایە ئێران لە گرتنه‌به‌ری هەنگاوی ئیستفزازی و هه‌ڵه‌كردن بێ ڕه‌چاوكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی ، ئه‌مه‌ش دوای چەند کاتژمێرێک هات لە خستنەخوارەوەی دووه‌م مووشەكی بالیستی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كه هاوپه‌یمانیی بەرگری ناتۆ له ئاسمانی توركیا تێكی شكاند.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەردۆغان له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه: "سەرەڕای هۆشدارییە دڵسۆزەکانمان، گرتنه‌به‌ری ئەم هەنگاوانه لەڕادەبەدەر هەڵە و ئیستفزازییانەیه و هەڕەشە لە دۆستایەتی تورکیا و ئێران دەکات."
راشیگه‌یاند: "نابێت ڕێگە بەو جۆرە هەڵسوکەوتانە بدرێت".
ئه‌ردۆغان زیاتر گوتی : " خۆڕاگریی و خۆپاراستن بریتی نییه له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی سەرسەختانه و هەڵەکردن ."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.