حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا، هەردوو رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە تەواوی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی بێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە "ڕۆژی چوارشەممە (11ی ئاداری 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەت، بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ئاشتی (ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".
بڵاویشی كردەوە "لەو پشووەدا ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن و دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەروەها بڵاوی كردەوە "هاوکات، ڕۆژی پێنجشەممە (12ی ئاداری 2026)یش کراوەتە پشوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.