سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
لەم پەیامەدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووە: "پێزانینم بۆ رۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە هەمیشە بەشێکی سەرەکی لە خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان بوونە و قورسایی شۆڕش و قوربانیدان لەسەر شانی ئەوان بووە".
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "لەم بۆنەیەدا هیوای بەختەوەری و سەرفیرازی و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم".
بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 8, 2026
پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە هەمیشە بەشێکی سەرەکیی لە خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان بوونە و قورسایی شۆڕش و قوربانیدان لەسەر شانی ئەوان بووە. لەم بۆنەیەدا…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.