Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:41

ماكڕۆن ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە زمانی كوردی بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فرەنسا ئەمشەو شەممە هەواڵی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە زمانی كوردی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردەوە.

ماكڕۆن لە پۆستەكەدا نووسیویەتی "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق نێچیرڤان بارزانی ئەنجام دا و پابەندی فەرەنسام بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە".

سەرۆكی فرەنسا هەروەها نووسیویەتی "هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ بەرێزیان دەربڕی، هاوڕابووین لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێی ناوچەکە. بۆ ئەم مەبەستەش سوپاسی بەرێزیانم کرد بۆ پابەندییان بەو ئاراستەیە".

ئیمانوێل ماكڕۆن لە كۆتایی پۆستەكەدا نووسیبووی "فەرەنسا لە پشتیوانیکردن لە رێزگرتنی تەواوی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی عێراق، بە کوردستانیشەوە، بەردەوام دەبێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.