Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:41

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆک وەزیرانی کوەیت پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی دەوڵەتی كوێت لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دوایین زانیارییەكانیان لەبارەی پەرەسەندنەكانی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کوەیت شێخ ئەحمەد عەبدوڵا ئەلسەباح، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی کوەیت و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان کرد و هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.

هەروەها جەختیان لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.