Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:41

عێراق بڕیاری كۆتایی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری كۆتایی لەبارەی شێوازی خوێندن لە قوتابخانەكان دا لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرییەی كە ئێستا لە شارەكانی عێراق دروستبووە بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

وەزارەتی پەروەردە ئەمشەو شەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: بۆ سەرجەم قوتابییان و ناوەندەكانی خوێندن.. دەوامی فەرمی لە قوتابخانەكان وەك پێشووتر بەشێوەی ئامادەبوون و راستەوخۆ لەناو قوتابخانەكان ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتەكە داواشی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان كرد پابەندبن بە كاتەكانی خوێندن و پڕۆسەی ئەمساڵی خوێندن تەواو بكەن.

ئەمە راگەیەنراوەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە لە میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكرێتەوە كە پڕۆسەی خوێندن لە عێراق دەبێتە ئۆنلاین بەهۆی بەردەوامی شەڕ و هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كە دۆخێكی ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە ناوخۆی عێراقدا دروستكردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.