Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 06:56

وەزیری بەرگری سعوودییە هۆشداری دەداتە ئێران

کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ شەممە، شازادە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگریی سعوودییە داوای لە ئێران کرد هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ بوه‌ستێنێ، دوای ئەوەی تاران هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی كرده‌ سەر شانشینی سعوودییە.

وەزارەتی بەرگریی سعوودییە لە بەیاننامەیه‌كدا ڕایگەیاند، ڕێگرییان لە چەندین مووشەکی ئێرانی کردووە کە ئامانجیان بووه‌ بنکەیەکی ئاسمانیی بكاته‌ ئامانج کە کارمەندانی سەربازی ئەمه‌ریکی تێدا نیشتەجێیە.

 هەروەها هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیرانی بۆ سەر کێڵگەیەکی گەورەی نەوت.

ئێران بەردەوامە لە هێرشەکانی لە سەرانسەری وڵاتانی کەنداو، ئه‌مه‌ش دوای تێپه‌ڕ بوونی هەفتەی یه‌كه‌می جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.

شانشینی یەکگرتوو کە گەورەترین هەناردەکاری نەوتە لە جیهاندا، پشتڕاستی کردەوە توانیوویانه‌ به‌رپه‌رچی دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بده‌نه‌وه‌ کە پاڵاوگەی ڕاس تانورایان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کردبووە ئامانج.

لای خۆیه‌وه‌، شازادە خالید وه‌زیری به‌رگری سعوودییه‌ لە لێدوانێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگه‌یاند: "هیوادارین لایەنی ئێرانی حیکمەت و عەقڵ لە پێشینەی خۆی دابنێت و خۆیان لە حیساباتی هەڵە بپارێزن".

هه‌ر ئه‌مرۆ وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، مووشەکێکی بالیستیان لەناوبردووە کە بەرەو بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان ڕۆیشتووه‌، کە سەربازانی ئەمه‌ریکی تێدایە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.