Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 03:31

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رەتی دەكاتەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێیەكان

کوردستان TV
100%

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەختی دەكاتەوە كە بەهەموو شێوەیەك ڕەتی دەكەنەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێیەكان لەنێوان وڵاتانی ناوچەكەدا.

ئەمڕۆ شەممە سەركردەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بۆ گفتوگۆی شەر و لێكەوتەكانی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە شاری بەغدا كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە "پێویستە عێراق نەچێتە نێو ئەو مملانێیانەی كە ئێستا لە ناوچەكەدا هەیە". هەروەها هاتووە "بە توندی سەركۆنەی سەرجەم ئەو هێرشانە دەكەین كە پێشێلی سەروەری عێراق دەكات و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵكی بێتاوانان، هەروەها داوا دەكەین لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەو كەسانە بكرێت سەروەری عێراق پێشێل دەكەن".

لە راگەیەنراوەكەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هاتووە "بە هەموو شێوەیەك پشتگیری دامەزراوەكان دەوڵەت دەكەین لە سەرووی هەموویانەوە هێزە چەكدارەكانی عێراق بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی پێویست بۆ پاراستنی سنوورەكان و رێگریكردن لە هەر لایەنێك بیەوێت خاكی عێراق بەكاربهێنێت بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە".

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داواشی كرد بەپەلە و دەستبەجێ شەڕ رابگیرێت و وڵاتان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆی جدی و راستگۆیانە، چونكە شەڕ دەبێتە وێرانكاری بۆ ناوچەكە و رێگریكردن لە سەقامگیری و گەشەپێدان.  

لە كۆتاییدا هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داوای لە سەرجەم لایەنەكانی ناوچەكە و وڵاتانی زلهێز كرد بەرپرسیارەتی هەڵبگرن بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكە و كۆتاییهێنانی شەڕ، هەروەها پابەندبن بە یاسا نێودەوڵەتی و رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی وڵاتان.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.