لە ئێران بڕیاردرا پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن و هەروەها زانكۆ و پەیمانگاكانیش رابگیرێت بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەیان.
وەزارەتی پەروەردە و فێركردنی ئێران ئەمڕۆ شەممە بڵاوی كردەوە: بە هەماهەنگی پارێزگاكان و ئەنجوومەنی ئاسایشی دەوڵەت، بڕیادرا پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن لەنێویشیاندا لە زانكۆ و پەیمانگاكان، تا كاتێكی نادیار رابگیرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتریش وەزارەتی پەروەردەی هەریەك لە وڵاتانی قەتەڕ و بەحرێن و فەڵەستین بریاریاندابوو بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل هەروەها هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتەكانیان، پڕۆسەی خوێندن رابگرن.
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕ پشووی لە قوتابخانەكان راگەیاندبوو، دوێنێ شەممەش جارێكی دیكە بڕیاری دا تا رۆژی 23/3/2026 لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن پشوو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.