ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر له راگهیهنراوێكدا نیگهرانی قووڵی دهربڕیووه لهوهی كه شاری ههولێر بووهته شوێنی به ئامانجگرتنی گرووپه تیرۆرستییه له یاسادهرچووهكان، له كاتێكدا ههولێر ههمیشه پاڵنهری ئاشتی و پێكهوه ژیان بووه بۆ عێراق و ناوچهكه.
له راگهیهنراوهكهی پارێزگاری ههولێر هاتووه:
زۆر بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێکە هەولێر لە لایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکان کراوەتە ئامانجی تیرۆرستان، لە کاتێکدا هەولێر بەشێک نەبووە لە ململانێەکان و هەرێمی کوردستان لە سەنگەری ئاشتی و لە هەوڵی ئاشتیخوازانە دابووە لە تەواوی ناوچەکە، کەچی گروپە یاسا شکێنەکان لە پەلاماری تیرۆرستی خۆیان بەردەوامن و ئەوەی ئەمشەویش روویدا لە نزیک سکای تاوەر، کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی سڤیلە، رووی راستەقینەی تیرۆرستانی نیشاندا.
بۆیە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە حکوومەتی عێراقی لەو پرسە هەستیارە بەرپرسیارەو پێویستە لە زوترین کات هەڵوێستی کردارەکی وەربگرێ.
ئەوکات بەتوندی پرۆتستۆی ئەو کارە چەپەڵ و تیرۆرستیانە دەکەین کە هاووڵاتییانی سڤیل بکرێنە ئامانج.
حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بەرزترین ئاستی بەرپرسیاریەتی پارێزگاری لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕووبەڕووی خراپەکارن و تیرۆرستان دەوستێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.