Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 10:28

سه‌رۆكی لوبنان داوای به‌ هاناوه‌هاتنی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی لوبنان، جەنەڕاڵ جۆزێف عەون، داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌ سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌.

لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری لوبناندا هاتووە: " جەنەڕاڵ جۆزێف عەون سه‌رۆك كۆماری لوبنان زنجیرەیەک پەیوەندی نێودەوڵەتیی ئەنجامداوە بۆ داواکردنی پشتیوانی لە وڵاتانی برا و دۆست، بە مەبەستی سنووردارکردنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.

 راشیگه‌یاندووه‌: ئەم هێرشە چڕانه‌ بوونەتە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان، جگە لە وێرانکارییەکی گەورە و ئاوارەبوونی هەزاران کەس.

له‌ بەیاننامەکە دا هاتووه‌: سەرۆکی لوبنان سەرکۆنەی توندی ئەم تاوانە بەرفراوانانەی ئیسرائیلی کردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بە پەلە بجوڵێن و سنوورێک بۆ ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارەی ئیسرائیل دابنێن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.