Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 02:47

سەرۆکی حکوومەت و شای بەحرەین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شای بەحرەین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا، دوایین پيشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان تاوتوێ کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 6ـی ئادار ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شای بەحرەین حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت شانشینی بەحرەین و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پيشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان تاوتوێ کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.

هەروەها جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوولادا کردەوە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.