Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 16:30

هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی HKN لە دهۆک و بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگیرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشێکی "تیرۆریستی" کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی HKN لە ناوچەی سەرسەنگی سنووری پارێزگای دهۆک و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە کێڵگەکە گەیشتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەم هێرشە کە لەلایەن "گرووپە لەیاسادەرچووەکانەوە" لە عێراق ئەنجام دراوە، بووەتە هۆی ڕاگرتنی تەواوەتیی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیەدا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە توندی ئەم کردەوەیەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە ئامانج لەم هێرشانە لێدانە لە ژێرخانی ئابووری و سامانی نیشتمانیی خەڵکی هەرێمی کوردستان. وەزارەتەکە بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی خستە ئەستۆی ئەو لایەنانەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوانەوە هێرشەکان دەکرێن و زیان بە داهاتی گشتیی هەرێم و عێراق دەگەیەنن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق کراوە کە ڕێگریی جددی بکات لە هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان تاوەکو چیتر زیان بە ژێرخانی ئابووریی وڵات نەگات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.