Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 16:29

گوته‌بێژی ئیسرائیل: له‌ كوشتنی خامه‌نه‌یی ئامانجێكی ڕه‌وامان پێكا

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، تیرۆرکردنی عەلی خامه‌نەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە و ئیسرائیل ئامانجێكی ڕه‌وای پێكاوه‌.

شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییە هاوبه‌شه‌كانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ڕۆژی شەممەدا سەریهەڵدا، لە نێویاندا یەکێک لەو هێرشانە بریتی بوو له‌ كردنه‌ ئامانجی ڕێبەری مەزنی ئێرانی عه‌لی خامه‌نه‌یی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیل.

ناداڤ شۆشانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی بۆ سه‌ر ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی ئه‌نجام ده‌دات، لەبەرئەوەی ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە دامەزراوەیەکی نوێی ژێرزەمینیدا دووبارە بنیات ناوه‌ته‌وه‌.

ناداڤ شۆشانی گوتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، "ئەو لێدانەی کە تیایدا خامنەیی كرایه‌ ئامانج بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە".

ناداڤ شۆشانی لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نوسیوویه‌تی: "بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەو فەرماندە سەربازییانەی کە لە کاتی جەنگدا هێزی چەکدار بەڕێوەدەبەن، دەتوانرێت بە كردنه‌ ئامانجی سەربازیی شەرعی هەژمار بکرێن".

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.