بڕیار وایه، ئەنجوومەنی کۆمکاریی وڵاتانی عەرەبی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە ئەنجام بدات.
اژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه: سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە: شانشینی عەرەبستانی سعوودیی داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی کۆمکاریی عەرەبیی کردووە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كۆبوونه‌وه‌كه بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ئاڵۆزی دۆخی ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
جێی باسه، به‌هۆی جه‌نگیی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به ئامانج گیراون له‌وانه‌ش سعوودیه ، ئیمارات، قه‌ته‌ر ، كوێت، به‌حرێن، ئه‌وه‌ش به پاساوی لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاتانه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.