وەزیری دەرەوەی ئێران رەتی كردەوە وڵاتەكەی داوای گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریكا كردبێت بۆ وەستانی شەڕ.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: تا ئێستا داوای وەستانی شەڕ و گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریكا نەكردووە.
راشیگەیاند: ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوە و شەڕی زەمینی لەگەڵ ئەمریكا.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمشەو پێنجشەممە سوپای پاسداران شەپۆڵی بیستەمی هێرشەكانی بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل راگەیاند.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە دا كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا زیاتر لە 500 مووشەكی بالیستی و كڕووز و زیاتر لە 2000 درۆنی ئاراستەی دووژمن كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.