Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:52

ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە لە ئیمارات گیریان خواردووە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا و سعوودییە، کار ئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانیانە دەکرێت کە لە ئیمارات گیریان خواردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی ئادار، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هێنانەوەی ئەو هاونیشتیمانیانەی کە گیریان خواردووە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدڕال بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی ئەو هەلومەرجەی ئێستا لە ئیماڕات گیریان خواردووە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژەی بەوە کردووە، شانشینی عەرەبی سعوودییە سنوورەکانی بەڕووی ئەو کەسانەدا کردەوە کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەبێت.

فەرمانگەکە ڕوونی کردووەتەوە، ئەو کەسانە دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ئیمارات بێنە سعوودییە و لە خاڵی سنووری (البطحاء) ڤیزا وەردەگرن، دواتر دێنەوە عەرعەر و لەوێشەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.