Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 14:08

ئێران هەواڵی ناردنی درۆن بۆ سەر خاکی ئازەربایجانی ڕەت کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانیانەوە بەرەو خاکی کۆماری ئازەربایجان دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی هەموو وڵاتان، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی، هەواڵی ئاراستەکردنی درۆن بۆ سەر کۆماری ئازەربایجان بەتەواوی ڕەت دەکاتەوە."

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت ئەم جۆرە کارانەوەیە و ڕایگەیاند: "ئەم هەنگاوانە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە مەبەستی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی ئەنجام دەدرێن و ئەمەش کارێکی بێ پێشینە نییە."

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەوان، ئەم کردەوەیە تەنها "پیلانێکی ڕژێمی زایۆنیستییە" بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا تۆمەتبار بکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.