Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 16:30

فارس عیسا: وەزارەتی دارایی بڕی 250 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج کرد

کوردستان TV
100%

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بڕی 250 ملیار دیناری وەک تەمویلی سەرەتایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئادار، فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بە ڕێنمایی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ، وەزارەتی دارایی بڕی 250 ملیار دیناری وەک تەمویلی سەرەتایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج کردووە.

هەروەها ناوبراو ڕاشیگەیاند: پەیوەندییەکی چڕ و بەردەوام لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی هەیە بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی بڕە پارەی ماوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بە شێوەیەک کە شایستە داراییەکانی سەرجەم فەرمانبەران تەواو بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.