نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەلایەن عەباس عێراقچی پێگەیشت و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستی ئارامی لە ناوچەکە و لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نابێته بهشێك له ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، وێڕاى باسكردنى پهيوهندييهكانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران لهگهڵ ههرێمى كوردستاندا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران. لهمبارهيهوه هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
هەروەها ههردوولا داكۆكييان له پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردهوه، بە شێوەیەک کە ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێته بهشێك له ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، ههروهها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.