ئهمڕۆ چوارشهممه بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی شاری سلێمانی چهند ڕێنماییهكی خۆپارێزی بڵاوكردهوه و داوای له دهزگاكانی راگهیاندن كرد هاوكاری خهڵك و دهزگا ئهمنییهكان بن .
دهقی ڕێنماییهكانی ئاسایشی سلێمانی ..
لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەروماڵی هاووڵاتییان و گیانی رۆژنامەنووسان، ئەم رێنماییانە بەپێویست دەزانین کە ڕاگەیاندنەکان لە کاتی ڕووماڵی ڕووداوەکانی ئەم ماوەیەدا ڕەچاوی بکەن.
١- بەهیچ جۆرێک تیمی میدیایی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کاتی ڕووداوە ئەمنییەکاندا بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەزگاى ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکان نزیک نەبنەوە و لە نزیکەوە ڤیدیۆی شوێنەکان بڵاونەکەنەوە.
٢- پەیامنێر و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کاتی گواستنەوەی زانیارییەکاندا لەسەر ڕووداوەکان پێش دەزگا ئەمنییەکان نەکەون و تەنها ئەو زانیارییانە بڵاو بکەنەوە کە لەسەرچاوەی فەرمییەوە لە دەزگا ئەمنییەکان دەستیان دەکەوێت.
٣- پەلە نەکەن لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئەو شوێنانەی کە بۆردوومان کراوە تا ئەو کاتەی لەلایەن لایەنە ئەمنییەکانەوە زانیاری فەرمی بڵاو دەکرێتەوە.
٤- دەزگاکانی ڕاگەیاندن خۆیان بەدووربگرن لەو جۆرە هەواڵانەی کە ناڕاستن و ترس و دڵەڕاوکێی لەناو بازاڕ و هاووڵاتییاندا دروست دەکەن، هەروەها خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاری و هەواڵانە بپارێزن کە لەمیدیا بیانییەکانەوە بڵاوبووەتەوە و حاڵەتی پڕوپاگەندەیان هەیە و دژە بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
٥- هەرێمی کوردستان لەم جەنگ و ئاڵۆزییەدا بێلایەنە و نابێتە بەشێک لەم جەنگە، هەر بۆیە لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە هەواڵ و ڕاپۆرت و زانیارییەک کە ناکۆکە لەگەڵ ئەم بێ لایەنییە خۆیان بپارێزن.
٦- بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادرێت ڕیکۆردی کامێراکانی چاودێری ماڵان و شوێنە گشتییەکان بە مەبەستی بڵاوکردنەوە بەکاربهێنرێت لە کاتی ڕووداوەکاندا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیادا.
٧- گوتەبێژی دەزگاى ئاسایش بە تاکە سەرچاوەی ڕاست و دروست بزانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەسەر ڕووداوهكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.