Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

ئیدارەی ڕاپەڕین بڕیارێکی لەبارەی یادی 5ی ئازارەوە دەرکرد

کوردستان TV
100%

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە 35ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلی کوردستاندا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مەراسیم و گردبوونەوە جەماوەرییەکانی دا.

سەرەڕای ئەوەی لیژنەی باڵای مەراسیمەکان تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵ و سیمینار و چالاکییە هونەرییەکان تەواو کردبوو، بەڵام بڕیار درا هیچ جۆرە قەرەباڵغی و گردبوونەوەیەک ئەنجام نەدرێت.

ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێت: "بەهۆی ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و ئەو دۆخە نه‌خوازراوه‌ی بەهۆی جەنگ و بۆردومانەکانەوە هاتۆتە ئاراوە، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی گیانی هاووڵاتییان و ڕێگری لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، یادەکە بەبێ گردبوونەوە دەبێت."

ئیدارەی ڕاپەڕین وێڕای پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕاپەڕین، هیوای خواستووە ساڵی داهاتوو لە کەشێکی ئازاد و دوور لە جەنگ، گەورەترین میهرەجانی جەماوەری بۆ ئەم یادە ساز بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.