Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:44

ته‌ندروستی ئیسرائیل ئاماری قوربانیانی جه‌نگ ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی ئیسرائیل گواستنەوەی 1274 کەسی بۆ نەخۆشخانەکان ڕاگەیاند لە سەرەتای جه‌نگ و  دەسپێکردنی وەڵامدانەوەی ئێرانەوە.

لە بەیاننامەیەکدا ته‌ندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: "لە سەرەتای بۆردومانکردنی ئێران بۆ سه‌ر خاكی ئیسرائیل به‌تایبه‌تی شاره‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ و ئۆرشه‌لیم و وەڵامدانەوەی به‌رگریی سوپای ئیسرائیل تا ئێستا 1274 کەس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان."

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كان بریندار بوونه‌ كه‌سانی مه‌ده‌نین و له‌ناو باڵه‌خانه‌كان و ماڵه‌كانی خۆیاندا به‌به‌ر بۆردومانه‌كه‌ كه‌وتوون.

ته‌ندروستیی ئیسرائیل ئاشكراشی كردووه‌، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون برینه‌كانیان سووكه‌.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.