Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 22:40

پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخە ئەمنی ناوچەكە كۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو دۆخە ناسەقامگیرییە ئەمنییەی ئێستا لە ناوچەكە دروست بووە، كۆببێتەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە خشتەی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراقی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی خشتەكە، رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

كۆبوونەوەكە كاتژمێر 9ی شەو دەست پێ دەكات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكە دەكرێت.

بە گوێرەی راگەیەنراوەكەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا بەشێك لە فەرماندە ئەمنییە باڵاكانی عێراق ئامادە دەبن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.