عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوی کردەوە، ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵەکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرت سەبارەت بە دۆسیەی ئوتۆمی و دانوستانەکان.
عێراقچی ڕایگەیاند: "کاتێک لەگەڵ دانوستانە ئاڵۆزە ئەتۆمییەکاندا وەک مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە ڕەفتار دەکرێت و کاتێک درۆ گەورەکان ڕاستییەکان دەشارنەوە، هەرگیز چاوەڕوانییە نادروستەکان بەدی نایەن."
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە ئەنجامی ئەم جۆرە سیاسەتە تەنها "تێکدانی مێزی دانوستانە لە ڕقی یەکتر". ئەو بە ڕاشکاوی دۆناڵد ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی "خیانەتی لە دیپلۆماسی و لەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەش کردووە کە دەنگیان پێ داوە و هەڵیان بژاردووە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.