سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند درهنگانی شهوی ڕابردوو 3ـی ئاداری 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنساوە پێ گەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
هەردوولا پەرەسەندنە بەردەوامەکانی ناوچەکە و ئاسۆکانی چارەسەرکردنی کێشهکانیان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.
لای خۆیەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی فەرەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.