Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 11:17

وەزارەتی ناوخۆ ڕێنماییەکی نوێی بۆ مۆڵەتی شوفێری بیانی و نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی نوێی سەبارەت بە میکانیزمی مامەڵەکردن و پەسندکردنی مۆڵەتی شوفێری بیانی دەرکرد، کە تێیدا ئاسانکاری بۆ دیپلۆماتکاران، بیانییە نیشتەجێبووەکان و ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم دەکات کە هەڵگری مۆڵەتی وڵاتانی ترن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی 3ی ئاداری 2026، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2026ی واژۆ کرد. ئەم ڕێنماییە هەمواری یەکەمی ڕێنمایی ژمارە (11)ی ساڵی 2024ە و لەبەر ڕۆشنایی یاسای عێراقی فیدراڵ (ژمارە 30ی ساڵی 2015) داڕێژراوە، کە تایبەتە بە چوونەپاڵی عێراق بۆ ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی هاتوچۆی سەر ڕێگاکانی ساڵی 1968 و تەواوکەرە ئەوروپییەکەی ساڵی 2006.

ڕێنماییە نوێیەکە چەندین بڕگەی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە:

دیاریکردنی میکانیزمی نوێ بۆ پەسندکردنی مۆڵەتی شوفێری بیانی لە هەرێمی کوردستان.

ڕێکخستنی چۆنێتیی پێدانی مۆڵەتی هەرێم بە هاووڵاتیانی بیانی نیشتەجێبوو، ستافی دیپلۆماسی، کونسوڵگەرییەکان و کارمەندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و خێزانەکانیان.

ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن و هەڵگری مۆڵەتی شوفێری بیانین، بۆ ئەوەی بتوانن مۆڵەتی ناوخۆیی هەرێم وەربگرن.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەقی تەواوی ڕێنماییەکان لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەت بەردەستە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداری وردەکاریی و مەرجە نوێیەکان بن.

بۆ بینینی ڕێنماییەکان لێرە کلیک بکە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.