Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 13:51

نێچيرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن دۆخی ناوچه‌کەیان‌ تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی دووپات کرایەوە.

چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندییه‌که‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.