ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌فغانستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران ده‌سه‌ڵاتی ره‌های به‌سه‌ر سنووره‌كانی له ده‌ست داوه هه‌زاران ئه‌فغانی كه له ئێران نیشته‌جێن سنووره‌كانیان به‌زاندووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ دیوی ئه‌فغانستان.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی دۆخی قه‌یراناوی ئه‌فغانستان هه‌زاران هاووڵاتیی ئه‌فغانی بۆ مه‌به‌ستی كاركردن روویان له وڵاتی ئێران كردووه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كان و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان بیر له كۆچی پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
به‌هۆی هێرشە چڕه‌كانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له ڕۆژی شەممەوه، ئەفغانییەکان سنوورەکانیان بەزاندووە، ڕاپۆرتیان کردووە کە دۆخێکی ترسناکیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس: "قەرەباڵغییەکی زۆر بە تایبەت لە بازاڕەکان و بەنزینخانەکان و فرۆشگاکانی خواردن دروست بووه و خه‌ڵك له ترسێكی گه‌وره ده‌ژین و شاره گه‌وره‌كان به‌ره‌و شاره دوور و لابه‌لاكان جێده‌هێڵن.
هاوكات، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووه کە لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار ئەفغانیی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە بۆ خاكی خۆیان.
له ئیستادا ئێرانییەکانی سەر سنوور ڕووبەڕووی دۆخێکی مەترسیدار بوونەتەوە لە وڵاتەکەیاندا، هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌فغانیی له رێگه‌ی دەروازەی سنووری ئیسلام قەڵا سنووره‌كانی ئێران جێده‌هێڵن بۆ وڵأته‌كه‌یان و رزگاربوونیان له‌دۆخی ئاڵۆزی ئیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.