Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 16:22

عێراق بەهۆی وەستانی نەوت رۆژانە 128 ملیۆن دۆلار زیان دەكات

کوردستان TV
100%

بەهۆی وەستانی هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوەی وڵات، عێراق رۆژانە بڕی 128 ملیۆن دۆلار زیان دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری دا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و كێڵگەی رومێلە لە بەسڕە رابگرێت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكان و داخستنی گەرووی هورمز و پڕبوونی كۆگاكانی هەڵگرتن.

روانگەی (ئیكۆ عێراق) لەبارەی قەبارەی زیانەكانی وەستانی هەناردەكردنی نەوت رایگەیاندووە "عێراق بەهۆی وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و كێڵگەكانی رومێلە لە بەسڕە رۆژانە 128 ملیۆن دۆلار زیان دەكات".

راشیگەیاندووە: بەرهەمی رۆژانەی كێڵگەی نەوتی رومێلە كە یەكێكە لە گەورەترین كێڵگەی نەوتەكانی عێراق بریتییە لە 1.4 ملیۆن بەرمیل، ئەوەی هەرێمی كوردستانیش بریتییە لە 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە، واتە هەردووكیان دەكاتە 1.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.

روانگەی ئیكۆ عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە ئێستا نرخی بەرمیلی نەوت سەرووی 80 دۆلاری ئەمریكییە، بەمەش عێراق رۆژانە 128 ملیۆن دۆلار زیان دەكات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.