Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 05:58

ئێران هەناردەی خۆراک بۆ ده‌ره‌وه‌  قەدەغە دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشەممە، حکوومەتی ئێران قەدەغەکردنی هەناردەکردنی هەموو جۆره‌كانی خۆراک و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ڕاگەیاند، ئەمەش لەکاتێکدایە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێنایە چوارەمین ڕۆژی خۆیەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتەوە بڵاویکردەوە، "هەناردەکردنی سەرجەم جۆره‌كانی خۆراک و بەرهەمە کشتوکاڵیەکان تا ئاگادارکردنەوەی بۆ كاتێكی نادیار قەدەغە کراوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "حکوومەت ئەولەویەتی یه‌كه‌می بۆ دابینکردنی سەرەتایی خۆراك بۆ خەڵک داناوە".

ئێران لە ڕۆژی شەممەوە پلانی ناوخۆیی نائاسایی جێبەجێ دەکات، به‌هۆی جه‌نگ و هێرشه‌ چڕو به‌رده‌وامه‌كانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.