ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگی و کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
پەیوەندییەکانی تورکیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بەهۆی ئەو شەڕەی كە لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دژی بە ئێران دەستی پێ كردووە، تا ئێستا زیاتر لە 100 هێرشی مووشەكی و درۆنی ئاراستەی شاری هەولێر و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.