ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌مه‌ریكا گۆڕینی رژێمی ئێستای ئێرانه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌موو توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌ناو ببه‌ن.
ڕۆبیۆ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: به پلانێكی تۆكمه‌ی سه‌ربازی كار له‌سه‌ر رووخانی رژێمی ئێستای ئێران ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌مه‌ش پلانێكی سه‌ربازی تۆكمه دانراوه.
ڕۆبیۆ راشیگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ته‌واوی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران په‌ك ده‌خه‌ین و بوار ناده‌ین ده‌ستی به دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی بگات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك له ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا خۆی له به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران به‌دوور گرتووه و وه‌زاره‌تی جه‌نگیی لێكۆلینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.