Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:11

میدیاکانی ئێران: دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی تاران و ئەهواز بیسترا

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 02:45 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 02-03-2026، میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، لە درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکە، جارێکی دیکە دەنگی چەند تەقینەوەی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی تاران، بەتایبەتی رۆژهەڵاتی شارەکە بیسترا.

هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، لە شاری ئەهوازی پارێزگای خوزستان لەگەڵ بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی شارەکە کارا کراوە.

لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28ـی شوباتی 2026ـەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی فراوان و هاوبەشیان بۆ سەر 24 پارێزگای ئێران دەستپێکردووە و چەندین ناوەندی هەستیاری وڵاتەکە کراونەتە ئامانج.

لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا، سوپای پاسدارانی ئێران چەندین شەپۆلی هێرشی بە مووشەکی بالیستی و درۆن بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل کردوووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.