Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:15

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە لە ڕێگەی دیالۆگ و ئامرازی ئاشتیانە كردەوە.

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ـی ئاداری 2026، سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا پێ گەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها هەڕەشەكانی قوولبوونەوەی گرژییەكان ئاڵوگۆڕ كرا. 

هەروەها هەردوولا جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە لە ڕێگەی دیالۆگ و ئامرازی ئاشتیانە كردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.