Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:13

مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە هێرشەكانی ئەمڕۆی ئەمریكا و ئیسرائیل كوژرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی بۆردومانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل، مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران و ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران كوژراوە.

میدیا فەرمییەكانی ئێران بڵاویان كردەوە: مەحموود ئەحمەدی نەژاد لەگەڵ سێ لە پاسەوانە تایبەتەكانی لە ئەنجامی هێرشێكی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر نووسینگە تایبەتەكەی لە شاری تاران، كوژراون.

ئاژانسی دەنگوباسی (تەنسیم)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە: مەحموود ئەحمەدی نەژاد و هەرسێ پاسەوانە تایبەتەكەی بە ناوەكانی مەهدی موختاری، موستەفا عەزیزی و حەسەن مەسجدی لە هێرشێك بۆ سەر نووسینگەكەیان لە رۆژهەڵاتی تاران كوژراون.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە دوێنێ شەممەوە لە كاتی دەستپێكردنی هێرشەكان زیاتر لە 40 سەركردە و فەرماندەی باڵای ئێران لە سەرووی هەموویانەوە عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، كوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.