گرووپی "سەرایا ئەولیا ئەلدەم"ی عێراقی، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایان لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە ئامانج گرتووە.
گرووپەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ڕێگەی پۆلێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر ئەنجام داوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەم هێرشە لە چوارچێوەی "پاپەندبوون بە ئەرکی شەرعی و وەک پاڵپشتییەک بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی زایۆنی-ئەمریکی" ئەنجام دراوە، هەروەها وەک جەختکردنەوەیەک لەسەر "بەرگریکردن لە سەروەریی عێراق".
تا ئێستا گروپەکە هیچ وردەکارییەکی دەربارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە. هاوکات، لایەنە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق و فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕاستی و دروستیی ئەم هێرشە نەداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.