ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌نێوان نه‌تانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا ئەنجامدراوه، دوای ئەوەی هەردوو وڵات هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: نووسینگەکە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەی نەتانیاهۆی لەگەڵدا به‌كارهێناوه کە بە تەلەفۆن قسەی کردووە، ڕوونیکردەوە: "بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی دواین گرژی و ئاڵۆزییه‌كانیان له‌گه‌ل ئێران كردووه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوونه كه پشتیوانی یه‌كتر بن له جه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، تا ئه‌و كاته‌ی ئێران ره‌زامه‌ندی پیشان ده‌دات له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چه‌كی ئه‌تۆمیی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.