ئه‌مرۆ شه‌ممه، دوای فراوانبوونی گرژی و هێرشه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا ڕووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: عێراقچی بۆ لاڤرۆڤ ڕوونی کردۆتەوە که تاران مافی سروشتی خۆیەتی بەهێز بەرگری له خۆی بکات .
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكراشی كردووه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا عێراقچی بۆ لاڤرۆڤ جەختی کردەوە که هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانه و تاوانێكه دژ به ئاسایشی نێودەوڵەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.