ئه‌مرۆ شه‌ممه، ده‌زگای دژه تیرۆی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له‌و ناوچه و شوێنانه دوور بكه‌ونه‌وه كه له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگرییه‌وه مووشه‌كی تیادا پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دژه تیرۆی كوردستان هاتووه : داوا لە هاووڵاتییان دەکەین، لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، لە شوێنی گونجاو و شیاو خۆیان بپارێزن، تاوەکو لە کاتی بەرپەرچدانەوەی تەنەکان لە لایەن سیستەمی بەرگرییەوە دووچاری زیانی گیانی و ڕووداوی نەخوازراو نەبنەوە.
دژه تیرۆری كوردستان راشیگه‌یاندووه: لە چەند شوێنێک پارچەی تەنە تێکشکاوەکان کەوتوونەتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.