ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28-2-2026، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، كۆمپانیای داناگاز، هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوانیانه..
بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕوویداوە و لەبەر پاراستنی گیانی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر، كۆمپانیای داناگاز هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت.
بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500- 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەم بكاتەوە .
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.