ئه‌مرۆ شه‌ممه 28-2-2026، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نوسه‌ر و شاعیری دیاری كورد ره‌فیق سابیر په‌یامێكی هاوخه‌میی ئاڕاسته‌ی ماڵبات و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
بۆ کۆچی دواییی شاعیری ناودار و نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری دیاری کوردستان، خوالێخۆشبوو ڕەفیق سابیر، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و تەواوی نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین.
خوالێخۆشبوو ڕەفیق سابیر، به كار و به‌رهه‌مه‌كانى، خزمه‌تێكى به‌رچاوى وێژه و ڕۆشنبيريى كوردى كردووه و يادى بۆ هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
لە خودای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.